گومان له‌وه‌دا نیه كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی جامی جیهانیه‌وه هه‌ڵبژاده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌ستی به نوسینه‌وه‌ی مێژوو كردووه و هه‌ر له یه‌كه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانیه‌وه بوونی خۆی سه‌لماندووه وه‌كو تیمێكی به‌هێز، وه تاكو ئێستاش چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی پێشكه‌شی جیهانی تۆپی كردوه و هه‌رگیز مێژووی تۆپی پێ ناویان وون ناكات، لێره‌دا ناوی باشترین 10 یاریزانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ئاماژه پێده‌كه‌ین كه به‌پێی ده‌ستكه‌وت و ده‌نگ و ئاسته‌وه باشترینه‌كانی مێژووی ئه‌و وڵاته‌ن .
1- گی‌یر م‌و ستابلینی: یه‌كه‌مین گۆڵكاری مۆندیالی 1930 به تۆماركردنی 8 گۆڵ و هانده‌ران نازانی ” گاوچۆ”یان پێ به‌خشی .
2- فرانسيسكو فارالو: له مۆندیالی 1930 به‌شداربووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز 181 گۆڵی له 209 یاریدا تۆمار كردووه .
3- دی ستیڤانۆ: باشترین یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له په‌نجاكان و شه‌سته‌كان .
4- ئۆزڤاڵدۆ ئه‌ردیلیس: یه‌كێك له باشترین یاریزانانی هێڵی به‌رگری و خاوه‌ن نازناوی مۆندیالی 1978 .
5- ماریۆ كامپس: گۆڵكاری مۆندیالی 1978 به تۆماركردنی 6 گۆڵ و هه‌ڵگری نازناوه‌كه .
6- دانیال پاسارێلا: سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژاده‌ی ئه‌رژه‌نتین له مۆندیلی 1978 و به‌رزكه‌ره‌وه‌ی جامه‌كه .
7- خۆرخێ پۆرشاگا: خاوه‌نی گۆڵی سه‌ركه‌وتن له یاری كۆتایی مۆدیالی 1986 كه تییدا بۆ جاری دووه‌م بونه پاڵه‌وان .
8- دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا: خاوه‌ن نازانی جامی جیهانی 1986، دووه‌می جامی جیهانی 1990 ، وه‌كو سه‌ركرده‌ی تانگۆ، وه باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیسته‌م .
9- كڵاودیۆ كانگیا: باشترین دوانه‌بوون له‌گه‌ڵ مارادۆنا و خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م له جامی جیهانی 1990
10- گابریل عمر باتستوتا: گۆڵكاری مێژوویی ئه‌رژه‌نتین به تۆماركردنی 56 گۆڵ له 78 یاری، ئه‌ستێره‌ی مێژوویی یانه‌ی فیورنتینای ئیتاڵی و خاوه‌ن نازناوی “باتیگۆل”
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|پنج شنبهبرچسب:,|